دۆسایه‌تی مشک و پشیله
رۆژێک رۆژگارێک،پشیله‌یێک له گه‌ڵ مشکێک ببوو به هاوڕێ.ئه‌و ئه‌وه‌نده سه‌باره‌ت به دۆسایه‌تی و خۆشه‌ویستی قسه‌ی کرد تا له ئاکامدا مشکه‌که رازی بوو له گه‌ڵ ئه، له ماڵێکدا ژیان بباته سه‌ر و ئیشه‌کانی ماڵه‌وه دابه‌ش بکه‌ن.
رۆژێک پشیله به مشکه‌ی گوت”ئێمه ده‌بێ له بیری ئازۆخه بۆ زستانمان بین،ئه‌گینا له برسیه‌تی ده‌مرین.تۆ مشکی چکۆله ئه‌گه‌ر بته‌وێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی بڕۆیت بۆ ئه‌م شوێن و ئه‌و شوێن،بێگومان رۆژێک ده‌بیت به ته‌ڵه‌وه.”
ئه‌وان بۆ ماوه‌یێک سه‌باره‌ت به‌م باسه پێکه‌وه راوێژیان کرد و له ئاکامدا ده‌فرێک رۆنیان کڕی.به‌ڵام نه‌یانده‌زانی له کوێ دایبنن.